باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و ئه‌گه‌ری باران و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2018 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 18، سلێمانی 18، دهۆك 16، كه‌ركوك 18 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و ئه‌گه‌ری باران و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 17، سلێمانی 16، دهۆك 15، كه‌ركوك 17 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:11:10:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت