هه‌وڵی دانانه‌وه‌ی په‌یكه‌ری چوار شمشێره‌كه‌ی كه‌ركوك شكستی هێنا
وێستگه نیوز -
دوای سێ ساڵ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، جارێكی تر په‌یكه‌ری چوار شمشێره‌كه‌ی كه‌ركوكی دانایه‌وه، به‌ڵام دژه تیرۆری عیراق هێزێكی برده ناوچه‌كه و په‌یكه‌ره‌كه‌ی لابرد، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ین ئه‌و په‌یكه‌ره دانرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2018 ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیاری كۆمپانیای نه‌وتی باكور په‌یكه‌ری چوار شمشێره‌كه‌یان له شوێنه‌كه‌ی پێشوی خۆی له ناوچه‌ی عه‌ره‌فه دانایه‌وه، كه له 15ی شوباتی 2015ه‌وه به بڕیاری نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك لابرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له سیمبوله‌كانی حزبی به‌عس.
رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كه‌ڕكوك هه‌ستا به دانانی چوار شمشێره‌كه‌ی كه‌ركوك كه هێمای سه‌رده‌م به‌عسی روخێنراوو بوو له شاره‌كه و پێشتر پاریزگاری كه‌ركوك بڕیاری لابردنی دا .. ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر ئه‌و په‌یكه‌ره لابرا".
رێبوار ته‌ها وتی: "دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌مان ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانمان خسته‌گه‌ڕ و په‌یوه‌ندیمان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد و خۆشبه‌ختانه دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره‌مان راگرت".
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه پارێزگاری كه‌ركوكیش ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه له‌و كاره بۆیه ده‌ست به‌جێ پۆلیس شوێنه‌كه‌ی پێیان چوڵكرد و په‌یكه‌ره‌كه دوباره لابرا.
ریبوار ته‌ها وتیشی: "ئه‌م كاره پلانیكی پێش وه‌خته‌یه و ئه‌جندای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ین ئه‌و په‌یكه‌ره دانرێته‌وه".
AM:12:00:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت