په‌رله‌مانتارێك مووچه‌ی چوار ساڵی به‌خشی به نه‌خۆشانی تالاسیما
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڵێنه‌كه‌ی كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی برده‌سه‌ر و مووچه‌ی چوار ساڵی ده‌به‌خشێته نه‌خۆشانی تالاسیما.
نه‌هرۆ مه‌حمود قادر ره‌واندوزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "وه‌ك روون و ئاشكرا بوو به‌نده له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له دادنووسی هه‌ولێر به‌ڵێننامه‌یه‌كم پڕكرده‌وه ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنم ته‌واوی مووچه‌كه‌م ببه‌خشم".
نه‌هرۆ مه‌حمود قادر ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆم، كه به ده‌نگده‌رانم دابوو، ئه‌مڕۆ زۆر به شانازییه‌وه سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی-م كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دوای گفتۆگۆمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌خشینی مووچه‌كه‌م و به ئاماده‌بوونی دڵزار عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێر واژۆم بۆ به‌خشینی مووچه‌ی هه‌ر چوار ساڵی ئه‌ندام په‌رله‌مانی خۆم كرد".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه سوود و چاره‌سه‌رێك و كه‌لێنێكی بچووكم بۆیان پڕكردبێته‌وه".
PM:10:26:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت