له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر 2 كه‌وچك و 3 قه‌ڵه‌م له گه‌ده‌ی كچێكدا ده‌رهێنرا
وێستگه نیوز –
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا و به‌بێ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر 2 كه‌وچك و 3 قه‌ڵه‌م له گه‌ده‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌رهێنرا.
نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "پزیشك و كارمه‌ندانی سه‌نته‌ری هه‌رس و جگه‌ر توانیویانه به نازور و بێ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشێك له مردن رزگار بكه‌ن".
نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: "2 كه‌وچك و 3 قه‌ڵه‌م ره‌ساس له‌گه‌ده‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه ده‌رهێنرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه كچه‌كه دانیشتووی كه‌مپی ئاواره‌كان بووه و دكتۆر محه‌مه‌د وه‌عدوڵا و كارمه‌ندانی سه‌نته‌ری هه‌رس و جگه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 2018/11/18 ئه‌و كچه‌یان له مردن رزگار كردووه.
PM:09:51:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت