هادی عامری وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی سه‌دری دایه‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیه‌تی و داواشی لێ‌كرد ته‌واوی زانیارییه‌كانی بنێرێت بۆئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی جددییه‌وه له‌گه‌ڵ دادگا به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2018 هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری دایه‌وه و رایگه‌یاند كه "بۆ سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌دری به‌ڕێز، له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه په‌یامه‌كه‌تم به‌ده‌ستم گه‌یشت، چاودێری و گرنگیپێدانی ئێوه به‌رز ده‌نرخێنم، له هه‌مانكاتدا هیوادارم سه‌ماحه‌تتان ته‌واوی زانیارییه‌كانی لای خۆتان بنێرن بۆئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی جددییه‌وه له‌گه‌ڵ دادگا به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ بكرێت".
عامری ده‌ڵێت: "دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وانه‌ی خوێنی خۆیان و رۆڵه‌كانیان و خۆشك و برا و هاوڕێكانیان له‌پێناو خاك و نیشتیمان به كه‌م ته‌ماشاده‌كه‌ن، به‌هیچ جۆرێك ناكرێت موجامه‌له‌ی هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر حیسابی نیشتیمان بكه‌ن، یان به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی ده‌رهه‌ق به نیشتیمان ده‌كرێن بێده‌نگ بن".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ین كه خه‌می گه‌وره‌مان عیراق بێت و ئامانجمان خزمه‌تكردنی عیراقییه‌كان بێت، دوور له پشكپشكێنه‌ی تایه‌فی".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی توندی ئاراسته‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كرد و رایگه‌یاند كه "چه‌ند رێككه‌وتنێكی گه‌وره له‌نێوان ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌ندامه سوننه‌كانی هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه هه‌ن بۆ كڕینی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عامری كرد، "ده‌ست له كڕینی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵبگرن".
PM:09:38:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت