بوك و زاوا عهبوسهكه
ئه‌لێكس باركه‌ر و ئیرین سمیس
وێستگه نیوزـ
پیاوێك كه پێكه‌نین له‌سه‌ر زاری نییه، توانی خانمێك بدۆزینه‌وه كه وه‌ك خۆی عهبوسه و ئه‌ویش پێناكه‌نێت، بڕیاریشیاندا هاوسەرگیری بکەن.
ژن و پیاوه‌كه هه‌ر له زگماكه‌وه به‌وجۆره‌ن و نه‌خۆشییه‌ك وایكردوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر زاریان نه‌بێت، بۆیه وه‌ك دوو كه‌س كه هه‌مان سروشتیان هه‌یه بڕیاریاندا هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
پیاوه‌كه به‌ناوی ئه‌لێكس باركه‌ر ته‌مه‌نی 45 ساڵه و خه‌ڵكی به‌ریتانیایه، بوكێش به‌ناوی ئیرین سمیس ته‌مه‌نی 38 ساڵه و خه‌ڵكی ئه‌مریكایه و هه‌ردوكیان له زگماكییه‌وه توشی ئیفیلیجیی ده‌ماری روخسار بوون كه پێی ده‌وترێت نه‌خۆشیی Mobius.
به‌پێی زانایان ئه‌و نه‌خۆشییه واده‌كات كه‌سی توشبوو نه‌توانێت شێوه‌ی روخساری بۆ گوزارشت كردن له روداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری بگۆڕێت، جگه‌له‌وه‌ش وا ده‌كات مرۆڤ نه‌توانێت به‌باشی قسه بكات و خواردنیش قوت بدات.
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه‌متر له هه‌زار كه‌س هه‌ن كه توشی ئەو حاڵەتە بووبن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باركه‌ر و سمیس توانیان له‌رێگه‌ی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه یه‌كتر بناسن و دوای چه‌ند ژوانێك بڕیاری هاوسه‌رگیری و خستنه‌وه‌ی منداڵ بده‌ن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌ی پزیشكه‌كان كه پێیان راگه‌یاندوین منداڵه‌كانیان وه‌ك خۆیان نابن.
باركه‌ر وتویه‌تی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستگیرانه‌كه‌م ناتوانێت به روخساری گوزارشت بكات، منیش ناتوانم ههستونهستهكاتی بخوێنمه‌وه كه به‌رامبه‌رم هه‌یه‌تی"، ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شتێك دڵخۆش بێت سه‌ری به‌لایه‌كدا ده‌جوڵێنی و ده‌ڵێت: "ئۆوووووو"، بەڵام هه‌ردوكیان ده‌توانن لەکاتی توڕەیی و بێتاقەتیدا د‌رك بە مه‌زاجی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بکەن.
PM:07:31:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت