له‌ناو ده‌ریای ئیجه 44 كۆچبه‌ر رزگاركران
رزگارکردنی کۆچبەرەکان لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە
وێستگه نیوز ـ
44 كۆچبه‌ری نایاسایی كه له دوورگه‌ی یومورتای ناو ده‌ریای ئیجه گیریانخواردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه رزگاركران.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2018، زانیاری له‌سه‌ر گیرخواردنی گرووپێكی 40 كه‌سی له كۆچبه‌رانی نایاسایی له‌سه‌ر دورگه‌یه‌ك دراوه و داوای به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان كراوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه، دوو هه‌لیكۆپته‌ر و به‌له‌مێكی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا كه‌یشتنه دوورگه‌ی یومورتا له‌ناو ده‌ریای ئیجه و ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ رزگاركردنی كۆچبه‌ره‌كان.
ئه‌وه‌شیان راگه‌یه‌ندووه، توانراوه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 44 كۆچبه‌ر رزگاربكرێن كه ژن و منداڵیشیان تیادابووه و دواتر گه‌یاندرانه به‌نده‌ری ئایڤاڵك.
هــ. ر
PM:12:06:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت