فوئاد حسێن: له‌باره‌ی بودجه‌ پێشكه‌وتنی باش به‌ده‌ستهاتوون

‌فوئاد حسێن

وێستگه‌ نیوز –
وه‌زیری‌ دارایی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ گفتوگۆكاندا ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 له‌نێوان وه‌فدی‌ هه‌رێم و وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشكه‌وتنی باش به‌ده‌ستهاتوون.

د. فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری دارایی عیراق له‌ توویتێكدا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر رایگه‌یاند "به‌م دواییانه‌ ئاماده‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی بووم، له‌نێویاندا سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانتاران و وه‌فدێك هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی دیكه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019".

فوئاد حسێن ده‌ڵێت: "له‌ گفتوگۆكاندا پێشكه‌وتنی باش به‌ده‌ستهاتوون، خۆشحاڵم بڵێم زۆر نزیكبووینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ین".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ وه‌زیری‌ دارایی عیراق له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 پێكیهێناوه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌.


PM:11:51:18/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 7000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو