وێنه‌یه‌كی یه‌په‌گه وه‌زیری به‌رگریی توركیای توڕه كرد
وێنە گێتی
وێستگه نیوزـ
وێنه‌ی ئێواره‌خوانێكی هاوبه‌ش له‌نێوان چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی و شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له سوریا، وه‌زیری به‌رگریی توركیای توڕه كرد.
له وێنه‌كه‌دا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌رده‌كه‌ون كه پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی ئێواره‌خوانێكن، وێنه‌كه خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیای هێنایه ده‌نگ و له كۆڕبه‌ندی ئاسایش له كه‌نه‌دا وتویه‌تی: "وێنه‌كه گه‌لی توركیای بێزار كردوه".
ئاكار زیاتر له‌سه‌ر وێنه‌كه رۆیشتوه و وتویه‌تی: "ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكای چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه هاوكارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه تیرۆرستییه رابگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ڵێنیان پێداوین ئه‌و كاره بكه‌ن".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: مایه‌ی قبوڵكردن نییه ته‌نانه‌ت دوای سنورداركردنی چالاكییه‌كانی داعش له ناوچه‌كه، هێشتا ئه‌مریكا چه‌ك و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی بدات به یه‌په‌گه و پشتیوانیی ئاسمانیی لێ بكات، وتیشی كه وڵاته‌كه‌ی رێگه‌نادات "ده‌روازه‌یه‌كی تیرۆرستی" له نزیك سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا دابمه‌زرێت.
مێژووی وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 11ی ئه‌م مانگه كه تیایدا سه‌ربازانی ئه‌مریكا و شه‌ڕڤانانی كوردی سوریا له شاری منبج-ی باكوری ئه‌و وڵاته و نزیك له سنوری توركیا كۆبونه‌ته‌وه پێكه‌وه نانی ئێواره‌یان خواردووه.
شەڕڤانانی یەپەگە و سەربازانی ئەمریکا لە ئێوارەخوانێکدا- منبج
PM:10:56:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت