خراپترین و کارەساتبارترین ساڵ کە زەوی بەخۆیەوە بینیووە
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
كاره‌ساته مرۆییه خۆكرد و كاره‌ساته سروشتییه‌كانی وه‌ك په‌تای تاعون و برسێتی و په‌تا جۆراوجۆره‌كانی دیكه، وایانكردوه هه‌ندێك ماوه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌دناوبێت، به‌ڵام یه‌ك ساڵ له‌نێو ئه‌و ماوه زۆره‌ی مێژوودا هه‌یه كه له سه‌رجه‌م ماوه‌كانی دیكه به‌دناوتر و خراپتره.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی
dailymail، پسپۆڕێكی شوێنه‌وارناسی له زانكۆی هارڤه‌رد-ی ئه‌مریكا به‌ناوی مایكڵ مه‌كگۆرمیك دوای توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و راستییه‌ی ئاشكراكردوه كه ساڵی 536ی زایینی، خراپترین ساڵ و به‌دناوترین ساڵی مێژووی مرۆڤایه‌تییه.
هه‌ر له هه‌مان ساڵیش‌دا كیشوه‌ری ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێك له كیشوه‌ری ئاسیا ماوه‌ی 18 مانگ به‌هۆی ته‌مومژێكی نامۆوه له تاریكی‌دا ژیا، له چینیش به‌فرێكی زۆر باری و كشتوكاڵ سودی نه‌ما و دانه‌وێڵه‌ش له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وكاته سه‌وز نه‌بوو، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌ویش وشكه‌ساڵی و برسێتی بڵاوبوه‌وه.
مایكڵ مه‌كگۆرمیك ده‌ڵێت: " ساڵی 536ی زایینی، ساڵی خه‌مۆكی و شووم بوو كه نه‌هامه‌تی و بێده‌ره‌تانیی به‌دوای خۆیدا هێنا و جیهان تا ساڵی 640ی زایینی بوژانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی به‌خۆوه نه‌بینی".
مه‌كگۆرمیك و زانایانی دیكه‌ی په‌یمانگه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌ڵێت كه هۆكاری هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته كڵپه‌ی گڕكانێكی كاره‌ساتبار بووه كه له ئاسلانده‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌وان وتویانه چالاكییه گڕكانییه‌كان بونه‌ته‌هۆی ده‌ردانی ملیۆنان تۆن له خۆڵه‌مێش كه روبه‌رێكی فراوانی گۆی زه‌ویی گرتوه‌ته‌وه و له‌وكاته‌دا كاریگه‌ریی زۆر خراپی له ئابوریی جیهان كردوه.
PM:09:56:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 9088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت