ڤیدیۆی رووداوی ئه‌و تاوانباره‌ی له هه‌ولێر ژنه نیپاڵیه‌كه‌ی كوشت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و دزه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو چووه سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی گه‌نجان سیتی و خزمه‌تكارێكی نیپاڵیی كوشت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، وتی: "كاتێك دزه‌كه چووه‌ته ماڵه‌كه‌وه له گه‌ڕه‌كی گه‌نجان سیتی، كچه نیپاڵییه‌كه ویستویه‌تی رێگه‌ی لێبگرێت و ئه‌ویش كوشتویه‌تی".
وتیشی: "بكوژه‌كه به‌ناوی كارمه‌ندی كاره‌باوه چووه‌ته ماڵی كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار، كه به ته‌نیا خزمه‌تكارێكی نیپاڵی له ماڵ بووه، دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه ویستویه‌تی ئاشكرای بكات به گولـله‌یه‌كی ده‌مانچه كوشتوویه‌تی".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشیكرد كه بكوژه‌كه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار و 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌و ماڵه دزیوه و دوای ده‌ستگیركردنیشی له‌شه‌وی رابردوودا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2018، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كه خێزانداره و خاوه‌نی سێ منداڵه، جگه له‌وه‌ی سه‌ربازی سوپای عیراق بووه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری موسڵه و ماوه‌یه‌كی زۆره ئاواره‌ی شاری هه‌ولێر بووه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی عه‌نكاوه رایگه‌یاند كه جیا له‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌م رووداوه ده‌درێته دادگای كوردستان، راده‌ستی نوێنه‌ری نیپاڵ ده‌كرێت بۆ به‌دواداچوون و تۆماركردنی سكاڵا.
وتیشی: "ئافره‌ته‌كه له ژووره‌وه هاوار ده‌كات و ده‌ترسێت، تاوانباره‌كه به ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری كۆڵۆمبی ده‌یكوژێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تاوانبار هه‌وڵی داوه هاردی كامێرای چاودێری بدزێت، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵه‌كه هارده‌كه‌ی له شوێنێكی پارێزراودا شاردووه‌ته‌وه تاوانبار بۆی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
PM:09:22:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 64288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت