"ژیانی هاوسه‌رگیریم پێك نه‌هێناوه"
وێستگه نیوز -
ره‌وا جه‌مال عه‌بدول هونه‌رمه‌ندی لاو رایگه‌یاند كه شتی گرنگتر هه‌یه له ژیانیدا تا پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری و جارێ زۆر بایه‌خم به‌وه نه‌داوه.
هونه‌رمه‌ند ره‌وا جه‌مال عه‌بدول له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردماكس رایگه‌یاند كه تا ئێستا ژیانی هاوسه‌رگیری پێك نه‌هێناوه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری پێكنه‌هێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری، ره‌وا جه‌مال عه‌بدول وتی: "جارێ زۆر بایه‌خم به‌وه نه‌داوه و شتی گرنگتر هه‌یه له ژیانمدا".
ره‌وا جه‌مال عه‌بدول یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده گه‌نجه ناسراوه‌كان و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی تری زیندوو كردۆته‌وه‌و به شێوازی خۆی وتوونی.
ره‌وا جه‌مال عه‌بدول له 1982/10/28 له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری شاری سلێمانی له‌دایك بووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای مۆسیقا و گۆرانی كوردی هه‌بووه و پزیشكی ددانه.
PM:08:19:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 15228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت