به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ..سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ سعودیه‌

‌شا سەلمان و د.بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوزـ

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران-ی پایته‌ختی ئێران، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2018، سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانێكی له‌سه‌ر بانگهێشتی پادشای عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ ریاز-ی پایته‌خت ئه‌نجامدا.

سایتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سعودیه‌‌ به‌رێوه‌چوو، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و میر و به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازییان له‌ د.بەرھەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد، مه‌راسیمی‌ پێشوازیكردنه‌كه‌ش به‌ میوزیکی نیشتمانی‌ هه‌ردوو وڵات ده‌ستیپێكرد و دواتر نمایشی‌ پاسه‌وانی‌ شه‌ره‌فی‌ به ‌دواداهات.

لە سەردانەکەیدا سە‌رۆك كۆماری عیراق و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌‌زیز كۆبووه‌وه‌، به‌نیازیشه‌ چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیکە له‌گه‌ڵ میر و به‌رپرسانی‌ سعودیه‌ ئه‌نجام بدات. 

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعودیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ محەمه‌د حه‌كیم و ساڵح عەبدوڵا‌ وه‌زیرامیی‌ ده‌ره‌وه‌ و پیشه‌سازیی عیراق و عه‌لی‌ فه‌رحان، پارێزگاری‌ ئه‌نبار و فالح زیادی‌، پارێزگاری‌ موسه‌نا و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكار و شاره‌زایان، یاوه‌ریی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كه‌ن.






PM:08:03:18/11/2018




















































ئه‌م بابه‌ته 7568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت