داعش فه‌توایه‌كی نوێ ده‌رده‌كات
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش فه‌توایه‌كی نوێی ده‌ركرد و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به "كافر" له قه‌ڵه‌مدا كه ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ئه‌و رێكخراوه له خۆرهه‌ڵاتی روباری فورات رابكه‌ن.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، فه‌تواكه‌ی داعش دوای رۆژێك دێت له گولـله‌بارانكردنی چوار ژن له شارۆچكه‌ی شعفه-ی ریفی دیرئه‌لزور ئه‌وه‌ش دوای تۆمه‌تباركردنیان به‌وه‌ی كار بۆ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ن.
روانگه‌كه راشیگه‌یاندوه كه فه‌تواكه‌ی داعش بۆ به كافر ناساندنی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن، هه‌م چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و هه‌م هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیشی گرتوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دوا مۆڵگه‌ی داعش له خۆرهه‌ڵاتی روباری فورات شه‌ڕێكی به‌رده‌وام به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌یانه‌وێت داعش له‌و ناوچانه‌ش وه‌ده‌رنێن.
PM:07:19:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت