ئه‌و بانگخوازه كوژرا كه داوای له خۆپیشانده‌رانی به‌سره ده‌كرد په‌نا بۆ چه‌ك به‌رن
ئاسایشی عیراق لە شەقامەکانی بەسرە
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی به‌سره رایگه‌یاند كه وسام غه‌راوی، بانگخوازی ئایینی شاری به‌سره، رۆڵێكی به‌رچاوی له رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره هه‌بووه كه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌به‌ر خراپیی ئاستی خزمه‌تگوزاری به‌ڕێوه‌چوو.
پۆلیس ریگه‌یاندوه كه رۆژی شه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2018، غه‌راوی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری به‌سره له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و له‌جێدا كوشتویانه.
رۆژێك پێش كوژرانیشی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وسام غه‌راوی له تۆڕه كۆڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه كه به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كانی به‌سه‌ردا كردوه و تیایدا ده‌ڵێت له چه‌ند رۆژی داهاتودا پیاوانی ئایینی فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كه‌ن و داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن چه‌ك هه‌ڵبگرن.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌وڵی كوشتنی چالاكانی خۆپیشانده‌رانی به‌سره نییه، به‌ڵكو له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا چه‌ند چالاكوانێكی دیكه غافڵكوژ كراون.
PM:07:03:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت