پیاوێك بههۆی كێشهی كۆمهڵایهتیهوه ژنهكهی كوشت
وێستگه نیوز ـ
لەماوەی رۆژانی رابردوودا سێ هاوڵاتیی کورد لە شارەکانی شووت، پاوە و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ژنێکیش بە دەستی مێردەکەی کوژراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، دوێنێ شهممه 17ی تشرینی دووهمی 2018، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی زەردۆیی پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوهكه لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە کوردەی بهناوی ئاران حەیدەری، راگەیاندووە کە بە هۆی کێشەی ئابووری و بێکاری لە شاری تاران و لە رێگای خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.
دهشڵێت: "هەمان رۆژ کچێکی لاوی خەڵکی ئورمیە کە ناسنامەکەی تا ئێستا نەزانراوە بە هۆی کیشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
هاوكات رۆژی هەینیش پیاوێکی خەڵکی شاری شووت سەر بە پارێزگای ئورمیە بە هۆی کێشەی كۆمهڵایهتیهوه دوای ئەوەی لە سەر شەقامهكان لە رێگهی چەکهوه ژنەکەی کوشتووه و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوه.
هــ. ر
PM:02:41:18/11/2018
ئهم بابهته 13540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت