كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌م مانگه‌دا ئاشكراكرا

‌خواست لەسەر کارەبای نیشتمانی زیادی کردوە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌م مانگه‌و مانگه‌كانی دیكه‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، 250 مێگاوات كاره‌با زیادی كردووه‌.


ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا 200 بۆ 250 مێگاوات كاره‌بای نیشتمانی زیادی كردووه‌و بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێم زیادی كردووه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست کە ئەم مانگە 700 مێگاوات زیادی کردووە، كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با دروست نه‌بێت.

وتیشی: "له‌ ئێستادا شه‌و و رۆژی 12 بۆ 14 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی ده‌درێت به‌ هاوڵاتییان، كه‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو زیاتره‌و ئه‌گه‌ر وابڕوات مانگه‌كانی تریش زیاتر ده‌بن".


PM:12:02:18/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 11484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو