دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ بنكه‌ی یه‌ك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

‌دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌كره‌م شه‌ریف، نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند،  هاتنی ئەو بڕە نەوتەی لە ئێستادا دەگاتە دەستیان دڵخۆشكەرە و تا نزیكەی 10 رۆژی دیكە مەڵبەندەكانی 9 و 10 نەوت وەردەگرن، ئاشكراشیده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ به‌رده‌وام بێت دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


ئەكرەم شەریف، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: "ئەو نەوتەی رۆژانە دەگاتە عەمبارەكان دڵخۆشكەرە و جێگەی رەزامەندی ئێمەیە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت تا نزیكەی 10 رۆژی دیكە مەڵبەندەكانی 9 و 10 نەوت وەردەگرن".

ئه‌كره‌م شه‌ریف وتیشی: "لەگەڵ دابەشكردنی بەشە نەوتی ناو سەنتەری شار لە مەڵبەندەكان هاوكات دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەكانیش بەردەوامە، لە هەوڵی ئەوەداین لەدوای تەواو بوونی ئەو مەڵبەدانەی ماون، جارێكی دیكە دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك-ەوە دەست پێ بكاتەوە".

راشیگەیاند، زیادبوونی بڕی هاتنی نەوت بۆ عەمبارەكانی سلێمانی جگە لەوەی دڵخۆشكەرە، بەڵام بە هەوڵی نوێنەرانی كورد لە عیراق و سەرۆكایەتی كۆمار و نوێنەرانی پەرلەمانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا بووە، ئێمە دەستخۆشی لە هەر كەسێك دەكەین، كە كار بۆ ئەوە بكات خزمەتی هاوڵاتیانی خۆی بكات.



AM:11:07:18/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو