"خه‌ڵك حه‌قیەتی بپرسێت بۆچی گۆڕان دوباره له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتیدا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات"
وێستگه نیوز –
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك بەرپرسی پێشووی مەکۆی چەمجەماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ڵك حه‌قی خۆیه‌تی بپرسێت بۆچی گۆڕان دوباره له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتیدا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "گۆڕان گله‌یی له خه‌ڵك ده‌كات بۆچی دووباره و سێ باره ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه به پارتی و یه‌كێتی؟".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ده‌ڵێت: "خه‌ڵكیش حه‌قی خۆیه‌تی بپرسێت بۆچی گۆڕان دوباره له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتیدا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات كه له كابینه‌ی پێشودا نه‌ك پرۆژه‌كانی بۆ جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵكو ده‌ركرا و شكۆی شكێندرا؟".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بڕیاره ھه‌ڵانه پێویسته له ده‌ستوری گۆڕاندا ئه‌وه زیاد بكرێت كه ھیچ ئه‌ندامێكی جڤات و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بۆیان نه‌بێت پۆستی حكومی وه‌ربگرن، بۆئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و له پێناو پۆست و ئیمتیازدا بڕیاری ھه‌ڵه نه‌ده‌ن".
ئه‌م لێدوانه‌ی بەرپرسی پێشووی مەکۆی چەمجەماڵی گۆڕان دوای ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له شاری سلێمانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وت‌ووێژیان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له شۆڕش حاجی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد و تیایدا وته‌بێژی گۆڕان رایگه‌یاند: گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كراوه و شاندی پارتی رایگه‌یاندوه كه پێیان خۆشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له حكومه‌تی ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
وتیشی: ئێمه‌ش تێبینیی خۆمان باس كردوه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یه و دواتر كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا دێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسه‌ی سیاسی و خه‌ڵكی كوردستان بێت.
شۆڕش حاجی رایگه‌یاند كه بڕیاری كۆتایی بزوتنه‌وه‌كه بۆ به‌شداری له حكومه‌تدا لای جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانه.
PM:11:10:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت