باسی جیابونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات
وێستگه نیوز –
بۆ یه‌كه‌مجار خانمه پێشكه‌شكار دڵنیا كاموسی رایگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
دڵنیا كاموسی خانمه پێشكه‌شكار له میانی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردماكس شۆ، رایگه‌یاند كه "یه‌كه‌مجاره‌مه له شوێنێك باسی بكه‌م، له ژیانی هاوسه‌رگیریم شكستم هێنا".
دڵنیا وتی: "به داخه‌وه نه‌مانتوانی هاوسه‌رگرییه‌كی سه‌ركه‌وتوومان هه‌بێت له‌گه‌ڵ عه‌لی".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م سێ ساڵ و نیو پێكه‌وه‌ژیاین و ئێستا نزیكه‌ی هه‌شت بۆ نۆ مانگه پێكه‌وه ناژین".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری باس نه‌كردنی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره رایگه‌یاند كه "به‌پێویستم نه‌زانیوه باسی بكه‌م، چونكه ئه‌و كاته‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌مدا بووم كه‌س نه‌هات كێشه‌یه‌كی من چاره‌سه‌ر بكات، كه‌واته پێویست ناكات خه‌ڵك له شكسته‌كه‌ی من به‌شدار بێت".
دڵنیا له‌دایکبووی ساڵی 1992ی شاری بۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و
به‌شداری له چه‌ندین فیلم و درامادا کردووه و له ئێستادا له باشوری
کوردستان نیشته‌جێیه. و له كه‌ناڵی كوردماكس پێشكه‌شكاره و ماوه‌یه‌كه
له كاری ڕاگه‌یاندن دوور كه‌وتۆته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه كه "هیچ ژنێك حه‌ز ناكات ژیانی هاوسه‌رگیری تێكبچێت به‌ڵام كه تێكچوو لێیگه‌ڕێ".
PM:09:46:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 53692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت