به‌وێنه..باران ژنێکی له به‌سره كوشت
وێستگه نیوزـ
بارانبارین له به‌سره بوه‌هۆی داڕمانی سه‌قفی خانوویه‌ك به‌سه‌ر ژنێكدا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی به‌سره رایگه‌یاند كه له‌كاتی داڕمانی سه‌قفی خانوییه‌ك له ناوچه‌ی به‌سره‌ی كۆن، كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌قفه‌كه كه‌وتوه به‌سه‌ر ژنێكدا و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاندوه كه سه‌قفه‌كه به‌هۆی بارانبارینی چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه داڕماوه و خانوه‌كه‌ش كۆن بووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا بارانی به‌لێزمه و مامناوه‌ند له به‌سره باریووه و به‌هۆیه‌وه لافاو له چه‌ند شه‌قامێك دروستبووه، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه‌ش كۆنی و خراپیی ئاوه‌ڕۆكانی ئه‌و شاره بووه.
PM:09:10:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت