سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە تاران

‌بەرهەم ساڵح - سەرۆک کۆماری عێراق

وێستگە نیوز-

سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و ئەوەش سێیەمین سەردانی ناوبراوە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا، سەرۆک کۆماری عێراق چاوی بە حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی تری ئێران بکەوێت و تاوتوێێ چەند پرسێکی سیاسی و ئابووری گرێدراو بە دۆخی ناوچەکەوە بکەن.

ئەو سەردانەی بەرهەم ساڵح بۆ ئێران دوای ئەوە دێت کە ناوبراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی هەردوو وڵاتی ئوردن و کوێتی کرد.


AM:08:39:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت