ئەمڕۆ گفتووگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەکات
دازڵ بەشارەتی
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ گفتوگۆی
پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پارتی سەردانی یەکێتی و
گۆڕان و چەند حزبێکی تر دەکات.
فازڵ به‌شاره‌تی کادیری پێشکەوتووی
پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئەمڕۆ شه‌ممه پارتی
دیموكراتی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش شاندێكی له سلێمانی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات".
وتیشی "به‌رنامه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه بۆ پرسی پێكهێنانی
حكومه‌ت سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات به ئه‌وانه‌شه‌وه كه بڕیاری
ئۆپۆزسیۆن بوونیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تیان بۆ روون بكاته‌وه".
له باره‌ی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت به‌شاره‌تی وتی
"پێم وانیه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ كێشه پێك بێت،
چونكه هه‌موان داوای پۆست و پله‌ی زیاتر ده‌كه‌ن".
وتیشی "پارتی به‌رچاو روونییه‌كی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانه، ئه‌وه‌ش ده‌كرێته پێوه‌ر كه كام لایه‌ن له كابینه‌ی
رابردوودا حكومه‌تی جێنه‌هێشت و له حكومه‌تدا مایه‌وه".
رۆژی 30 ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو،
پارتی توانی به به‌ده‌ستهێنانی 45 كورسی په‌رله‌مانی، ببێته هێزی یه‌كه‌می هه‌رێمی
كوردستان و دوای ئه‌ویش یه‌كێتی 21 كورسی به ده‌ستهێنا، دوای یه‌كێتیش گۆڕان بوه
هێزی سێیه‌م و 12 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
AM:08:16:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت