"شوكر بۆ خوا سه‌لامه‌تم"
وێستگه نیوزـ
له‌چه‌ند لاپەڕەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ئه‌حمه‌د ره‌ئوف بڵاوكرایه‌وه كه گوایه به‌رووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه، هونه‌رمه‌ندی ناوبراویش ده‌ڵێت" شوكر بۆ خوا سه‌لامه‌تم".
رۆژنامه‌وانیدا هونه‌ر مه‌ند ئه‌حمه‌د ره‌ئوف له‌لێدوانێكی رایگه‌یاند: "شوكر بۆ خوا سه‌لامه‌تم، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و په‌یجانه هه‌ر رۆژه‌و هه‌واڵی به مردنی هونه‌رمه‌ندێك یان كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندێك هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی لایك ده‌ده‌ن."
سوپاسی په‌رۆشیی خه‌ڵكیشی كرده‌وه كه به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بێتاقه‌ت بوون و له‌راستی و دروستی هه‌واڵه‌كه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه، سوپاسی خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌كی كوردستانیشی كردوه و وتویه‌تی: "روو ره‌شی بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ی هه‌واڵی وا بڵاوده‌كه‌نه‌وه."
ئه‌حمه‌د ره‌ئوف به‌پێكه‌نیه‌وه وتوشیه‌تی: "خۆم به‌هۆی سه‌رماوه تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا بووم، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌م له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینی نه‌خۆشیه‌كه‌م بیر چووه‌وه."
PM:11:57:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 16656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت