وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا 68 گه‌ریلا لە چالاکی خراون

‌سەربازێکی سوپای تورکیا

وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند: لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە 9 بۆ 15ی ئەم مانگە لە ناوەوەی وڵات و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا 68 گه‌ریلا لە چالاکی خراون.

لە راگەیەنراوی ھەفتانەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە دژی رێکخراوەكانی وه‌ك پەکەکە و یەپەگە و داعش لە ناوەوە و دەرەوەی توركیا بڵاوکرایەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە 9 بۆ 15ی ئەم مانگە لە ناوچه‌كانی دیاربەکر و ھەکاری و دێرسم و شرنەخ و ماردین و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، 68 گه‌ریلا لە چالاکی خراون. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هاتووه‌ كه‌ ھەر لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی.


PM:09:11:16/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت