پارێزگاری سلێمانی: له سبهینێوه نرخی بهنزین دادهبهزێت
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند لە رۆژی شەممەوە نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر و نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت و لە داهاتوشدا نرخەکە زیاتر دادەبەزێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە كهناڵی روداوی راگەیاند: "لەگەڵ بازرگانانی سوتەمەنی و پاڵاوگەکان و خاوەن وێستگەکان رێککەوتوین لەسەر کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە سبەینێ شەممە 17ی تشرینی دووهمی 2018هوه، نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر و نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت و بە چەند قۆناغێکیش لە داهاتودا نرخەکە زیاتر دادەبەزێت.
ماوەیەکە نرخی بەنزین له ههرێمی كوردستان بهرزبوهتهوه، لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانیش ناڕەزایی شۆفێرانی لێکەوتوەتەوە و ئەوان دەڵێن، ئەو نرخەی ئێستا هەیە زۆر گرانە، داواش دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین کەمبکاتەوە.
هەرێمی کوردستان خاوەنی دوو پاڵاوگەی بەرهەمهێنانی بەنزینە کە هەردووکیان تەنیا بەنزینی جۆری نۆرماڵ بەرهەمدەهێنن كه رۆژانە بڕهكهی دهگاته 5 ملیۆن لیتر.
PM:08:52:16/11/2018
ئهم بابهته 10632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت