رێكه‌وت زه‌كی: به‌شه نه‌وتی ماڵان لە سلێمانی بۆ سێ هێنده زیادكرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌شه نه‌وتی رۆژانه‌ی شاری سلێمانی كه‌پێشتر 180 هه‌زار لیتر بووه بۆ 540 هه‌زار لیتر زیاد كرا.
رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی راگه‌یاندوه:"به‌ھه‌وڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان توانرا به‌شه نه‌وتی پارێزگای سلێمانی زیادبكرێت بۆ سێ ھێنده، واته پێشتر له ڕۆژێكدا ته‌نھا 180 ھه‌زار لیتر ده‌گه‌شته سلێمانی، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه بڕه‌كه زیادكراوه بۆ 540 ھه‌زار لیتری ڕۆژانه واته 15 تانكه‌ر".
وتیشی:" به‌مه‌ش پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیه‌وه و به‌ماندوبونی دڵسۆزانه‌یان، ده‌توانن تا سه‌ره‌تای مانگی 125 سه‌رجه‌م 10 مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی ناوشاری سلێمانی و له‌گه‌ڵیدا قه‌زای شارباژێڕ ته‌واو بكه‌ن".
به‌وته‌ی رێكه‌وت زه‌كی،" دواتریش دوباره له‌ناوشاری سلێمانی پرۆسه‌كه له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا له‌ده‌ره‌وه‌ت شار شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ ودواتر ڕانیه‌و دواتر شوێنه‌كانی دیكه دابه‌شكردن به‌رده‌وام ده‌بێت".
PM:08:16:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 14536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت