به‌سره..خۆپیشاندان دژی خراپیی گوزه‌رانی خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ستپێكرده‌وه
خۆپیشاندەرانی بەسرە تایەی ئۆتۆمبیلیان سوتاند
وێستگه نیوزـ
به‌شێك له گه‌نجانی پارێزگای به‌سره خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرده‌وه و داوای دابینكردنی هه‌لی كار و باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكارانیان كرد.
خۆپیشاندانه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی تشرینی دووه‌می 2018 له ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره ده‌ستپێكرد و خۆپیشانده‌ران تایه‌ی ئۆتۆمبلیلیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سوتاند.
له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا گه‌نجانی به‌سره داوایان كرد هه‌لی كایان بۆ دابینبكرێت، ئه‌مه جگه‌له باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه.
خۆپیشانده‌ران دا‌واشیان له به‌رپرسانی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و ناوخۆیی شاره‌كه‌یان كرد، یان به راستی چاكسازی بكه‌ن یان ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه.
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندان له شاری به‌سره دژی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار به‌شێ,ه‌یه‌كی ئاشتییانه ده‌ستپێكرد، دواتر خۆپیشاندانه‌كان توندتر بوو و به‌هۆیه‌وه باره‌گای چه‌ند حزێكی سیاسی و دامه‌زراوه‌ی حكومی و كونسوڵخانه سوتێنران.
PM:07:54:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت