هه‌ڵه‌بجه..پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ده‌ستكاریكردن و ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێك، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی ئازادی ناحیه‌ی سیروانی نوێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گیانی له‌ده‌ستدا.
رائید بارزان عوسمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌كه ناوی (م. ف. م) تەمەنی 34ساڵه، رووداوه‌كه‌ش له ناو ماڵی خۆی رویداوه.
ئاشكراشی كرد، تیمه‌كانییان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه‌ته‌وه.
دوای روداوه‌كه‌ش ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوه تا راپۆرتی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده بكات.
PM:07:15:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت