دوایین ئاماری ئاگری دارستانهكانی كالیفۆرنیا
دیمەنێک لە ئاگرەکە
وێستگه نیوزـ
له دوائاماری ئاگری دارستانهكانی كالیفۆرنیا دهركهوتوه كه 63 کەس گیانیان لەدەستداوەو 630ی دیكهش بێسەورشوێنن.
بهپێی میدیاكانی ئهمریكا، تیمەکانی ڕزگارکردن تا ئهمڕۆش ههینی، بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو 630 کەسەی لە ناوچەیەکی باکوری کالیفۆرنیا کە لە خراپترین گڕگرتنی دارستانەکان لە مێژووی ولایەتەکەدا بووە بە خۆڵەمێش بێسەروشوێن بوون.
ئاشكراشیانكردوه كه بەهۆی ئەو ئاگرەی کە نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە گردەکانی دامێنی ساییرا كهوتهوه، بەلایەنی کەمهوه 63 کەس لە ناو و دەوروبەری ناوچەی ناسراو بە پارادێس گیانیان لە دەستداوە، لەساڵی 2000 یشهوە ئاگرەكه یەکێکە لە کوشندەترین ئاگری دارستانەکانی ئەمریکا.
ههر له ئاماری ئهو ئاگرهدا بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکان و ڕێگەگرتن لە ئاگری کالیفۆرنیا باسی لهوه كردوه كه چەند کاتژمێرێک دوای كهوتنهوهی ئاگرهكه، نزیکەی 12 هەزار خانوو و باڵەخانە سوتاون، هەزاران باڵەخانەو خانوی تریش هێشتا لە مەترسیدان لە کاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە کە زۆربەیان لە ولایەتەکانی دیكهوه گەیشتوون، له هەوڵی بەردەوامدان بۆ زاڵبون بەسەر گڕەکەدا.
ڕۆژی پێنجشەممە 15ی تشرینی دووهم، کۆری هۆنیا، بەرپرسی پۆلیسی كالیفۆرنیا رایگهیاندبوو كه لە ڕۆژی چوارشەممەوە تەرمی 6 قوربانیی دیكهیان دۆزیوهتهوه و زیاتر لە 300ی دیكهش بێسەروشێنن، دواتر ژمارەی بێسەروشوێنەکان بۆ 630 کەس بهرزبوهوه.
PM:07:05:16/11/2018
ئهم بابهته 1156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت