سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانێکی فەرمی بۆ ئێران ده‌كات

‌د. بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوزـ

بڕیارە سبەینێ شەممە لە چوراچێوەی گەشتێکدا بۆ ناوچەکە کە شانشینی عەرەبستانی سعودیش دەگرێتەوە، سەرۆک کۆماری عیراق بە سەردانێکی فه‌رمی بگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی هەواڵێکی سایتی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ تاران کە سبەینێ شەممە 17ی تشرینی دووەمی 2018 ئەنجامی دەدات، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ حەسەن روحانی، هاوتا ئێرانییەکەی کۆببێتەوە و چاویشی بە ژمارەیەک لە سەرکردە و گەورە لێپرسراوانی ئێران بکەوێت.

 لە دیدارەکانیدا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆک کۆماری عیراق گفتوگۆ لەبارەی رێوشوێنەکانی هاریکاریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات.

بڕیاریشە بۆ ئەو سەردانەی ئێران ژمارەیەک لە وەزیر و راوێژکاران هاوڕێیەتی سەرۆک کۆماری عیراق بکەن.


PM:05:34:16/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت