هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه
وێستگه نیوزـ هه‌ستیار
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش زانیاری ده‌دات.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق لەمڕۆ هەینی 16ی تشرینی دووەمی 2018، ده‌ستی به هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستپێكرده‌وه.
وتیشی: "له ئێستادا نه‌وتی كه‌ركوك رۆژانه 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیلی له رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری كوردستانه‌وه لێ هه‌نارده ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تواناكه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، به‌ڵام له داهاتوودا زیاد ده‌كات".
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی بیره نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه، نه‌وتی كه‌ركوك ماوه‌یه‌ك له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه به ئێران ده‌فرۆشراو دوای سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران، هه‌نارده‌ی ئه‌و نه‌وته راگیرا.
پێشتر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك كه‌له ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌رێمی كوردستاندا بوو، 250 هه‌زار بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.
PM:02:37:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت