باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2018، راگه‌یاند، كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه‌باران له كات و شوێنی جیاواز.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 20، سلێمانی 19، دهۆك 15، كه‌ركوك 21 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ شه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه‌باران و هه‌وره بروسكه.
راشیگه‌یاند: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 19، سلێمانی 19، دهۆك 15، كه‌ركوك 21 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
AM:10:31:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 13088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت