ئه‌و شوێنانه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
وێستگه نیوزـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2018، مووچه‌ی ده‌زگای ئاسایش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، هێزی ئاماده و به‌رگری فریاكه‌وتن دابه‌شبكرێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه گه‌یشتووه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو تا كۆتایی هه‌فته ره‌نگه دابه‌شكردنی مووچه كۆتایی پێبهێنرێت.
AM:09:14:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 51212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت