دوو به‌رپرسی ئێران له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان له‌ ده‌ستدا

‌ئەو ئۆتۆمبێلەی دوو بەرپرسەکەی تیادا بووە

وێستگه‌ نیوز ـ
لە باكووری ئێران بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە، دوو بەرپرسی باڵای حكومی ئه‌و وڵاته‌ گیانیان لەدەستداوە.


میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌، ئەو برپرسانە هەریەك لە تەقی نوربەخش بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی و عەبدولرەحمان تاجەدینی جێگری بوون، بەهۆی رووداوەكەوە هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی ئێران رایگه‌یاندووه‌، ئێران لەگەڵ عیراق و چاد و لیبیا و ئەریتریا بەیەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێن كە زۆرترین رووداوەكانی هاتوچۆ تێیاندا روو دەدات و قوربانییان زۆر بەدواوە دێت.

هاوكات لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە ئێران بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 277 هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و قوربانییەكان ساڵانە لەزیاد بووندان.

ئۆتۆمبێلی ئەو دوو بەرپرسە لەگەڵ یەكێكی دیكەی بارهەڵگردا بەیەكیاندا داوە، دوای ئەوەی لەپارێزگای كولستان وەفدە حكومییەكە بەسەردانێك لەوێ گەڕاونەتەوە و هەردوو ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە.

هــ. ر


AM:08:54:16/11/2018






ئه‌م بابه‌ته 4268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو