بەفربارین دەستپێدەکات


وێستگە نیوز-

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند لەگەڵ ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە هەرێم کردووە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا بەفربارین دەستپێدەکات.

لە بەیاننامەیەکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئەوەی خستەڕوو "ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێم کردووە و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتوەتەوە".

کەشناسی پێشبینی کردووە بارانبارین لە سەرتاسەری هەرێم بەردەوام بێت.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی "ئەمشەو شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ناوچە شاخاویەکان دەگرێتەوە".

کەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕوو دواتر و لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتودا شەپۆلی دووەمی بەفربارین روو لە هەرێم دەکات و تا ٢٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.


PM:10:14:15/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 38340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو