دادگای ئەوروپا لەبارەی پەکەکەوە بڕیاریدا

‌ئەرشیف.. چەند گەریلایەکی پەکەکە

وێستگە نیوز-

دادگای یەکێتی ئەوروپا لە کۆبونەوەیەکی تایبەت بەو پارتانەی کە لە لیستی تیرۆردان بڕیاریدا پەکەکە لە لیستەکەدا بمێنێتەوە و ڕاشیگەیاند ماوەی سێ ساڵ زوڵم لەو حزبە کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای باڵای ئەوروپا لە کۆبونەوەی خۆیدا تاوتوێی پرسی لیستی تیرۆری کرد و دادوەران پێیان وابو پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ کە لە لیستی تیرۆردا بووە بڕیارێکی نادادپەروەرانە بووە و زوڵمی لێکراوە.

دادگای ئەوروپا لە بەلاغی کۆبونەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە "رێکارە یاساییە نوێیەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا ئەوە دەخوازێ پەکەکە لەناو ئەو لیستەدا بمێنێتەوە و ئەكاونته‌كانی بانكی و سه‌رمایه‌كه‌شی به‌سڕكراوی ده‌مێنێتەوە".

پەکەکە لەلایەن ئەوروپیەکانەوە بەوە تۆمەتبار کراوە کە بە زەبری چەک دەیەوێت دەوڵەت دروستبکات و بەو هۆیەشەوە توندوتیژی دێتە ئاراوە.

پەکەکە زیاتر لە ٤٠ سالە وەکو پارتێکی سیاسی چەکداری کار دەکات و ئامانجی بەدیهێنانی مافە مەدەنی و سیاسیەکانی گەلی کوردە لە باکور و سەرتاسەری کوردستان.


PM:06:40:15/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو