عارف روشدی، كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه نیوز -
عارف روشدی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو حزبه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و وه‌فدیشی بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه نێچیرڤان بارزانی كاندیدیانه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێ.
عارف روشدی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێشتر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند كه "ھیچ ھۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستا گفتوگۆی پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌ستی پێ نه‌كردووه، بۆیه هه‌فته‌ی دابێ پارتی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ناو پارتی ده‌سته‌جه‌معییه و شاندی خۆی دیاری ده‌كات بۆ سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان و گفتوگۆی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌ست پێده‌كات".
روشدی وتی: "شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه كاندیده‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیرڤان بارزانییه، سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی گرنگه به‌رنامه‌ی حكومه‌ته و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه رێك بكه‌ون و ھه‌مووانیش پێكه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بكه‌ن دوور له مه‌رامی حیزبی و پێكه‌وه بتوانن ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵك گله‌ییان لێ ھه‌یه، راستی بكه‌نه‌وه".
راوێژكاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پارتی سه‌ردانی ھه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بگونجێت، ده‌توانێ به‌شداری بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌شداری ده‌كات، پێویسته پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بێت".
له دواهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه 30ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو، پارتی دیموكراتی كوردستان توانی به به‌ده‌ستهێنانی 45 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
PM:03:52:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 17872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت