به‌وێنه... به‌فر رێگای 255 گوند و گه‌ڕه‌كی داخست
وێستگه نیوز -
به هۆی شه‌پۆلی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه، رێگای 255 گوند و گه‌ڕه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌رده‌خان، قه‌رس، ئه‌رزنجان، ئاگری و دێرسمی باكووری كوردستان داخران.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فر و ره‌هێڵه كه چه‌ند رۆژێكه ناوچه‌كانی باكووری كوردستانی گرتۆته‌وه، رێگای 18 گوند له ئه‌رده‌خان، 36 گوند و گه‌ڕه‌ك له قه‌رس، 140 گوند و گه‌ڕه‌ك له ئه‌رزنجان، 12 گوند و گه‌ڕه‌ك له ئاگری و 49 گوند و گه‌ڕه‌ك له دێرسم داخراون.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه "تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت سه‌ربه پارێزگای ئاگری به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان كه به هۆی به‌فربارینه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌وه داخراون".
ئه‌م شه‌پۆله‌ی به‌فر و ره‌هێڵه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك له شاری ئاگری و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری.
PM:03:35:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 11944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت