له‌ سلێمانی ده‌نگۆی فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ ره‌تده‌كرێته‌وه‌

‌فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ رەتکرایەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دەنگۆی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لە سلێمانی رەت دەكاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو وێنانەی لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بڵاو کراونەتەوە ئەفریقایە نەک سلێمانی.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: شەوی رابردوو ڕاپۆرتێك لە كەناڵی (الاتجاە) لەبارەی بوونی حاڵەتێكی سەربڕینی گوێدرێژ لە شاری سلێمانی، هەموو لایەك ئاگەدار دەكەنەوە ئەو راپۆرتەی بڵاو كراوەتەوە شێواندنێكی ئاشكرای تیادایە كە بە وێنە شوێنێك دەردەخەن كە ئەو شوێنە لە شاری سلێمانیدا نییە و وا دیارە یەكێك لە وڵاتانی ئەفریقایە.

وتیشی: "كارمەندەكانی ئەو شوێنە دشداشەیان لەبەردایە و رەشپێستن و لێدوانەكەی ئێمەیان شێواندووە و لە چەند شوێنێكدا بڕیویانە و دواتر لە یەكیان داوەتەوە. بەشێك لە لێدوانەكەی ئێمە لەبارەی بەدواداچوون بووە بۆ نەهێشتنی دیاردەی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان، بۆیە بە گشت لایەكی رادەگەیەنین دیاردە و حاڵەتی لەو شێوەیە لەناو شاری سلێمانیدا بوونی نییە".

ئه‌وه‌شی وت، "ئەوەی لە راپۆرتەكەدا ئاماژەیان بۆ كراوە، هەڵەیەكی ئاشكرایە و مەبەست لێی كەمكردنەوەی هەوڵ و ماندووبوونی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتە و ناوەڕۆكی هەواڵەكە دوورە لە راستییەوە".

هــ. ر


PM:02:47:15/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 6840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو