"ته‌رمی جه‌مال خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌مان له توركیا له‌ت و پهتكراوه"
جه‌مال خاشقچی
وێستگه نیوز ـ
داواکاری گشتیی سعودیە رایگه‌یاند، ته‌رمی جه‌مال خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه له توركیا له‌ت و پهتكراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له سێداره‌دانی پێنج كه‌س ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاوکردوەوە و داوادەکات پێنج لەو کەسانەی کە راستەوخۆ دەستیان لە کوشتنی خاشقچی هەبووە بکوژرێنەوە و ئەوانەی تریش سزای توند بدرێن.
داواکاری گشتی سعودیە ئەوەشی ئاشکراکرد، کاری ئەو گروپە ئەمنییەی سعودیە کە چونەتە تورکیا هێنانەوەی خاشقچی بووە بۆ سعودیە نەک کوشتنی.
دەشڵێت بڕیاری هێنانەوەی خاشقچی بە زۆربێت یان بە خۆشی لەلایەن جێگری پێشووی سەرۆکی هەواڵگری سعودییەوە بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای دورستبوونی شەڕو رووبەڕووبونەوە خاشقچی بە دەرزییەک بێهۆشکراوە و دواتر کوژراوە پارچەپارچەکراوە.
PM:02:03:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت