خشتەی دابه‌شكردنی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان رادەگەیەنرێت

‌دابەشکردنی مووچە بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
خشتەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەش دەكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی تشرینی دووه‌می 2018، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەشدەكرێت.

راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕی 317 ملیار دینارەكەی حكومەتی عیراق، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، خشتەی نوێی مووچە بڵاودەكرێتەوە و مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكان دابەشدەكرێت.

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 14ی تشرینی دووه‌می 2018، بڕی 317 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتوه‌تە هەرێمی كوردستان و دەخرێتە سەر ژماره‌ی بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.


AM:10:58:15/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 37540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو