ئوردن.. له بانگی نیوه‌ڕۆدا بانگی به‌یانی درا
مزگەوتێک لە ئوردن
وێستگه نیوزـ
وه‌ك هه‌میشه له بڵندگۆی مزگه‌وتێكی ئوردنه‌وه بانگی نیوه‌ڕۆ درا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گوێیان له بانگه‌كه بوو توشی شۆك بوون و دواتریش ئەو بانگە بوو به بابه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
پێگه‌ی (خبرنی) كه پێگه‌یه‌كی ناوخۆی ئوردنه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه "الصلاة خیر من النوم" له بانگی نیوه‌ڕۆدا له مزگه‌وتێكی ئوردن هاتووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و گوزارشته‌یه كه ته‌نها بۆ بانگی به‌یانیان ده‌بێت.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ئوردن ئاشكرایكرد كه لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته كراوه و ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌بووه، چونكه بانگه‌كه به تۆماركراوی دراوه و راسته‌وخۆ نه‌بووه، به‌رپرسی مه‌زگه‌وته‌كه‌ش به هه‌ڵه تۆماره‌كه‌ی له بانگی نیوه‌ڕۆدا لێداوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ئوردن راشیگه‌یاندوه كه پێویسته بانگدان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێت نه‌ك تۆمار كرا‌و.
هه‌ر كه بانگه‌كه به هه‌ڵه درا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕی تێكه‌وت و سه‌رگوزشته‌ی زۆری تێدا گێڕدرایه‌وه، یه‌كێك كه دانیشوی ناوچه سنورییه‌كانی باكوری ئوردنه نوسیویه‌تی: پێش بانگ هه‌میشه گوێی له چه‌ند نزایه‌ك ده‌بێت كه بانگبێژه‌كه له ئێزگه راسته‌وخۆكانه‌وه ده‌یخاته‌سه‌ر بڵندگۆ.
ده‌شڵێت: هه‌ندێك جار په‌خشی باتگ و نزاكه ده‌بچڕێت و ده‌چێته‌سه‌ر ئێزگه‌كانی ئیسرائیل، هه‌ندێكجاریش له ئێزگه‌كه ده‌چێته‌سه‌ر گۆرانیی عه‌ره‌بی و له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كه‌وه له‌بری بانگ و نزا، گۆرانی لێ ده‌درێت.
PM:11:47:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت