حکومەتی بەریتانیا جیابونەوەی لە ئەوروپا پەسەندکرد

‌تێریزا مەی

وێستگە نیوز-

حکومەتی بەریتانیا ڕەشنووسی جیابونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا پەسەدنکرد و چاوەڕوان دەکرێت تا بەهاری ٢٠١٩ بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بە زۆرینەی دەنگ ڕەشنووسی جیابونەوە لە ئەوروپا پەسەندکرا".

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە زیاتر لە پێنج کاتژمێر لە کۆبونەوەدا بوو وتی "ئەو ڕەشنووسە باشترین بڕیارە بۆ ئێمە و لە بەرژەوەندی سەرتاسەری شانشینی یەکگرتوودایە".

ناوبراو جەختی لە گرنگی ئەو ڕەشنوسە کردەوە لەڕووی زیادبوونی هەلی کار و گەشەسەندنی ئابووری و سیاسیەوە.

ساڵی ٢٠١٦ بەریتانیەکان لە ڕیفراندۆمێکی گشتیدا دەنگیان دا بە جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا.

ئەگەر بەهۆی کێشەی سنوری ئێرلەندەوە پرۆسەکە دوانەکەوێت، جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، لە سێیەم مانگی ٢٠١٩ەدا دەبێتە واقع.


PM:11:35:14/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو