ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی دەستیلەکارکێشایەوە
وێستگە نیوز-
ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی دەستی
لەکارکێشایەوە و ڕایگەیاند پەیکەری ئۆرگانەکانی یەکێتی سەرلەبەری هەڵوەشاوەتەوە.
ئازاد وەرتێ ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە نامەیەکدا کە بۆ جێگری سکرتێری حزبەکەی نارووە
دەستلەکاتکێسانەوەی خۆی خستوەتەڕوو و ڕایگەیاندوە "پەیکەری ئۆرگانەکانی لە
کۆمیتەوە تا مەکتەبی سیاسی و دواتریش سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی سەرلەبەری
هەڵوەشاوەتەوە و ئەوەی ئێستا فەرمانڕەوایی دەکات نە هەڵبژێردراوی کۆنگرەیە نە
ئۆرگانی حزبییە و نە مەکتەبی سیاسییە و نە سەرکردایەتی و نە ئەنجومەنی
ناوەندیشە، بەڵکو هێزێکی بەرژەوەندی و ناوەندێکی هەژموونیی پەرتەوازەییە، کە
چەند کەسێک بە بڕیاری بێ دیراسە و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئۆرگانە باڵاکان بڕیار دەدەن".
ناوبراو کە ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆمار
بووە لە نامەکەدا ڕونیکردوەتەوە "یەکێتی لە هەڵوەرینی بەردەوامدایە و لە سەر
لێواری هەڵدێرێکی ترسناکدایە".
ئازاد وەرتێ ئاماژەی بەوەشکردووە "نادادپەروەری
یەکێتی ئەوەندە زۆرن لە دووتوێی نامەیەکدا جێگای نابێتەوە، ئەو نادادپەروەرییە
هەرگیز لە فەلسەفە و مێژووی حزبێک ناوەشێتەوە".
PM:10:51:14/11/2018
ئهم بابهته 12952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت