پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ بارانبارینی ئه‌مشه‌و
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی كرد ئه‌مشه و بارانی مامناوه‌ند له ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستان ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: "ئه‌مشه‌و هه‌تا به‌یانی پێشبینی باران بارینی مام ناوه‌ند ده‌كرێ له ناوچه سنوریه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم (شنگال و ده‌ورو به‌ری) تا به‌ره‌به‌یان ده‌گاته ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆكیش".
سه‌باره‌ت به بڕی بارانبارینیش له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2018، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایگه‌یاندووه كه زۆرترین باران له ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر بووه به بڕی 14.4ملم و له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش بڕی به‌مجۆره بووه:
هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام 12.6 ملم
چه‌مچه‌ماڵ دڵۆپ دڵۆپ
بارزان 0.4 ملم
دوكان 0.6 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 5.8 ملم
سمێلان 2.8 ملم
مێرگه‌سۆر 14.4 ملم
سیده‌كان 3.6 ملم
شه‌قلاوه 0.3 ملم
PM:10:27:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 14320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت