بۆچی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دەرناکەوێت

‌هەڵکەوت زاهیر ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

هه‌ڵكه‌وت زاهیر، هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ر خۆی له‌ پرسیارێك دزییه‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا لێی كرا.

لە پڕۆگرامی بێسنوور-ی کەناڵی ئێن ئارتی دا کە ئەمشەو پەخشکرا، پرسیاری ئەوە لە هەڵکەوت زاهیر كرا ئەو هونەرمەندە خاوەنی هاوسەر و منداڵێکیسي، بۆچی تائێستا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرنەکەوتووە یان هیچ ئاوازێکی بۆ دانەناوە؟ ئەم پرسیارەش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ کە ئەو هونەرمەندە بەردەوام وێنەی خۆی لەگەڵ ئەو هونەرمەندە کچانە بڵاودەکاتەوە کە کاریان بۆ دەکات.

له‌ میانی پڕۆگرامه‌كه‌دا کاتێک کە ئامانج بابانی پێشکەشکاری بەرنامەکە لێی پرسی، بۆچی تائێستا لەگەڵ خێزانەکەی دەرنەکەوتووە و تەنانەت لە وێنەیەکیشدا پێکەوە نەبینراون، هه‌ڵكه‌وت زاهیر دەڵێت "هیچ وتەیەکم لەسەر ژیانی شەخسی خۆم نییە و وەڵامی ئەو پرسیارەت نادەمەوە".

کاتێک ئامانج بابانی جەختی لێدەکاتەوە کە بۆچی بە هیچ شێوەیەک هاوسەرەکه‌ی دەرنەکەوتووە، ئه‌ویش دەڵێت: "لەبەرئەوەی من کارەکانم بۆ هونەرمەندانە و ئەو هونەرمەند نییە".

تەواوی بەرنامەکە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر


PM:10:05:14/11/2018






























ئه‌م بابه‌ته 47880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو