دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان گه‌ڕایه‌وه‌ ناو یه‌كێتی‌


وێستگه‌ نیوز -
به‌رپرسی پێشووی‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه‌ له‌ ئێستادا ناوه‌كه‌ی‌ گۆڕاوه‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌، گه‌ڕایه‌وه‌ ناو یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان.

به‌رپرسی پێشووی‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه‌ له‌ ئێستادا ناوه‌كه‌ی‌ گۆڕاوه‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌، گه‌ڕایه‌وه‌ ناو یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و كرا به‌ راوێژكاری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌.

دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی پێشووی‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه‌ له‌ ئێستادا ناوه‌كه‌ی‌ گۆڕاوه‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ به‌ ره‌سمی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "‎سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2018/11/14 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی پێشوازی كرد له‌ دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی".

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستنیشانكرا".

دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان پێشتر راوێژكاری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بوو، به‌ڵام وازی‌ هێنا و بووه‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح.

دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق و به‌ دیاریكراوی‌ له‌ 28ی‌ ته‌مموزی‌ 2018دا دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی‌ لە هاوپەیمانی دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ راگه‌یاند و له‌ نامه‌یه‌كدا وتی‌: " گەیشتمە ئەوقەناعەتەی ئەو ئامانجەی ئێمە هاوپەیمانیمان وەک قەوارەیەکی هەڵبژاردن بۆدروست کرد لەڕێگای ئەم هاوپەیمانیەو ە نایەتەدی و بەردەوام بونی ئەم هاوپەیمانیەش وبەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی کوردستان تەنها ژمارەیەکی تر ی بێکاریگەر دەخاتە سەرلیستی هێزەکان وپەرتەوازەیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانیش زیاتردەکا بەتایبەتی لە زۆنی سەوز".



PM:08:09:14/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 14080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو