پارچه‌زه‌وییه‌كی گرانبه‌ها له ژنی گه‌وره به‌رپرسێكی پێشوی عیراق سه‌ندرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
دەستەی دەستپاکی عیراق ئاشكرایكرد كه مافی موڵکداری پارچە زەویـیەکی گرانبەهای شاری بەغدای بۆ شارەوانی گەراندووەتەوە کە پـێشتر کاربەدەسـتێکی باڵای پـێشوو کردبووی بە ناوی ژنەکەیەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2018 له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاندوه: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عیراق كاری كردوه بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارچە زەویـیە کە دەکەوێتە ناوچەی کازمییەی به‌غدای پایته‌خته‌وه.
بەیاننامەکە دەڵێت، دادگای پـێداچوونەوەی کەرخ له به‌غدا، بڕیاریداوه دەستبگیرێت بەسەر ئەو پارچە زەوییە كه روبەرەکەی 12 هه‌زار و 642 مەتر دووجایە و کراوە بە ناوی هاوسەری کاربەدەستێکی گەورەی حكومه‌تی پێشوی عیراق، پاشان بڕیاردراوە جارێکی دیکە بکرێتەوە بە موڵکی شارەوانی.
دەستەی ده‌ستپاكیی عیراق ده‌ڵێت كه گه‌وره به‌رپرسه‌كه پارچه زه‌وییه‌كه‌ی به ژنه‌كه‌ی فرۆشتوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره 32ی ساڵی 1986ه كه تایبه‌ته كڕین و فرۆشتنی موڵكی ده‌وڵه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌رپرسه‌كه به‌بێ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به زیادكردنی ئاشكرا، ئه‌و پاره‌چه زه‌وییه‌ی فرۆشتوه‌ته‌وه.
هاوكات ئاژانسی فرانس پـرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه، پارچە زەویـیەکە دەکەوێتە گەڕەکەکانی باکوری ناوچەی کازمیـیەی شیعه‌نشین و نرخی یەک مەتر دووجا زەوی لەوێ دەگاتە نزیکەی 10 هەزار دۆلار، به‌و پێیه‌ش نرخی ئەو پارچە زەویـیەی گه‌وره به‌رپرسه‌كه به ژنه‌كه‌ی فرۆشتووه، ده‌گاته زیاترله 126 ملیۆن دۆلار.
هەرچەندە دەستەی دەستپاکی ناوی ئەو گەورە بەرپرسەی ئاشکرا نەکردوه، بەڵام سەرچاوەیەک لە پەرلەمان بۆ فرانس پـرێسی ئاشكراكردوه كه ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه بۆ ماوەیەک جێگری حەیدەر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق بووە.
عیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بە دەست گەندەڵییەکی زۆرەوە دەناڵێنێت و بەپـێی ڕێکخراوی Transparency International ، عیراق لە گەندەڵیدا پله‌ی 12یه‌مینی وڵاتانی جیهانی گرتوه.
PM:07:38:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت