موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر 7 ملیار دیناره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی هاته‌ده‌نگ
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
وێستگه نیوزـ
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر 7 ملیار دیناره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی هاته ده‌نگ و هانی دادگایه‌كی "بێگه‌رد"ی دا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ربكات كه ئۆباڵی ئه‌و زیانه‌یان له ئه‌ستۆدایه.
له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌می 2018ی په‌رله‌مانی عیراق، عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاشكرایكرد كه ساڵی 2013، به‌هۆی ئاوی بارانه‌وه 7 ملیار دینار كه ده‌كاته 6 ملیۆن دۆلار خراپ بووه و له‌ناوچوه، دەنگۆی ئەو هەواڵەش لەسەر ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری توڕه‌ییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
سه‌باره‌ت به‌و روداوەش، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2018 له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌و 7 ملیاره ته‌نها دڵۆپێكی بچوكه له روباری گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران"، راشیگه‌یاندوه كه "ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش روی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبماڵن، ئه‌وا بیانووی گه‌نده‌ڵكاران جگه‌له درۆ هیچی دیكه نابێت و ژماره‌شیان ئه‌وه‌نده كه‌م ده‌بێته‌وه به په‌نجه‌ی ده‌ست بژمێردرێن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هانی دادگایه‌كی "بێگه‌رد"ی داوه ده‌ستبه‌جێ به ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆیان، لێپێچینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌و به‌رپرسانه و هاوشێوه‌كانیان له "خانه‌واده‌ی گه‌نده‌ڵكاران" بكات كه به ده‌ستبردن بۆ بژێویی ژیانی خه‌ڵك به‌ناوبانگن.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌شیدا، سه‌در نزای كردووه و ده‌ڵێت: "خوایه وه‌ك چۆن فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوه‌كانیشت نغرۆ كرد، ئه‌وانه‌ش نغرۆ بكه كه پاروه نان و بژێویی خه‌ڵكیان نغرۆ كردوه".
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا، عه‌لی عه‌لاق رایگه‌یاندبوو كه له‌و ساڵه‌دا باراناو چوه‌ته بانكی رافیده‌ین-ی حكومی و كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی پاره‌ی نقوم كردوه، ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌ی 100% زیانی به‌و 7 ملیار دیناره گه‌یاندوه و كه‌ڵكی به‌كارهێنانیان نه‌ماوه، روداوه‌كه‌ش كاتێك رویداوه كه ناوبراو له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراقدا نه‌بووه.
هاوكات ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كورد له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان راگه‌یاندووه بڕه پاره‌كه 12 ملیار دینار بووه نه‌ك 7 ملیار، وتیشی له دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌ماندا عه‌لاق روبه‌ڕوی چه‌ند پرسیارێكی دیكه ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای گه‌یشتنی داتای ره‌سمی و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بۆ په‌رله‌مانی عیراق.
PM:07:09:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت